ماریا
من دڵی خۆم تەسلیمی شەوێکی خودا کرد
بۆ ئەوەی تۆ ئاوا نەبیت .
من سەری خۆم وەکوو گوڵ
بەخشیە ڕووباری قەسیدەیەک پڕ بێت لە ژیان
بۆ ئەوەی تۆ نەچیتەوە ژێر کەپرەکەی عەدەم
ماریا
ئێستا ئێمە لە هەر ڕێگەیەکەوە دەرکەوین
بە – شەرەف – ماندا ، ئەمانناسنەوە
خۆ بە مێرگی هەر ئەوینێکدا بکەین
عاشقەکان هاوار ئەکەن :
هاتن... وا هاتن... خێڵی شەرەف هاتن
دەست بە گوڵەکانتانەوە بگرن !
بچنە ژوورەوە... دەرگا و پەنجەرەکان داخەن
چەقۆ هات... خنجەر هات... شەرەف هات !
بچنە ژوورێ
دەرگا لە هەوریش نەکەنەوە
پەنجەرە لە بارانیش نەکەنەوە
چەقۆ دایکرد، شەرەف هەڵیکرد
ئاسمان لە خواش نەکەنەوە... بچنە ژوورێ !
من دڵی خۆم تەسلیمی شەوێکی خودا کرد
بۆ ئەوەی تۆ ئاوا نەبیت .
من سەری خۆم وەکوو گوڵ
بەخشیە ڕووباری قەسیدەیەک پڕ بێت لە ژیان
بۆ ئەوەی تۆ نەچیتەوە ژێر کەپرەکەی عەدەم
ماریا
ئێستا ئێمە لە هەر ڕێگەیەکەوە دەرکەوین
بە – شەرەف – ماندا ، ئەمانناسنەوە
خۆ بە مێرگی هەر ئەوینێکدا بکەین
عاشقەکان هاوار ئەکەن :
هاتن... وا هاتن... خێڵی شەرەف هاتن
دەست بە گوڵەکانتانەوە بگرن !
بچنە ژوورەوە... دەرگا و پەنجەرەکان داخەن
چەقۆ هات... خنجەر هات... شەرەف هات !
بچنە ژوورێ
دەرگا لە هەوریش نەکەنەوە
پەنجەرە لە بارانیش نەکەنەوە
چەقۆ دایکرد، شەرەف هەڵیکرد
ئاسمان لە خواش نەکەنەوە... بچنە ژوورێ !
No comments:
Post a Comment