من لە شارێکی زۆر دوورم!...
بە پێی
حەکایەت
بە کۆشی کەنگەر... بە گاگۆڵکێی مناڵیی
دەگەیتە لام
بە سەر باڵی پەپوولەیەکەوە... سادە
بە گالیسکەیەک کە چوار ئاسکی غەمبار
بە نێو بەفردا ڕایدەکێشن
لە پشتی پێکابێکدا... کە بە ئاونگ دەکەوێتە ئیش
بە قەتارێک کە خەیاڵ دەیئاژوێ
بە پرسیار... ماڵەوماڵ
کۆڵانەوکۆڵان
شارەوشار
بە سۆراغکردن لە ژیژکێکی شادمان
لە کرمێک کە سەرما تەنگی پێهەڵچنیوە
لە چۆلەکەیەکی هەمیشە قەرەباڵخ
لە سمۆرەیەکی بێزار
بەیانییەک زوو... بەر لە ڕژانی هەتاو
دەگەیتە لام
من لە شارێکی زۆر دوورم
لە پەنا باخدا
بە دەستی چەپدا... لە سەری کۆڵان
یەکەم ماڵ
دەرگایەکی پیرۆزەیی
تەنیشت دووکانەکەی باجی نیلۆفەر!
بە کۆشی کەنگەر... بە گاگۆڵکێی مناڵیی
دەگەیتە لام
بە سەر باڵی پەپوولەیەکەوە... سادە
بە گالیسکەیەک کە چوار ئاسکی غەمبار
بە نێو بەفردا ڕایدەکێشن
لە پشتی پێکابێکدا... کە بە ئاونگ دەکەوێتە ئیش
بە قەتارێک کە خەیاڵ دەیئاژوێ
بە پرسیار... ماڵەوماڵ
کۆڵانەوکۆڵان
شارەوشار
بە سۆراغکردن لە ژیژکێکی شادمان
لە کرمێک کە سەرما تەنگی پێهەڵچنیوە
لە چۆلەکەیەکی هەمیشە قەرەباڵخ
لە سمۆرەیەکی بێزار
بەیانییەک زوو... بەر لە ڕژانی هەتاو
دەگەیتە لام
من لە شارێکی زۆر دوورم
لە پەنا باخدا
بە دەستی چەپدا... لە سەری کۆڵان
یەکەم ماڵ
دەرگایەکی پیرۆزەیی
تەنیشت دووکانەکەی باجی نیلۆفەر!
وێنەیەک لە
پاڵ تەنیاییدا دەگرین
تۆ لە وێنەکەدا جلکێکی سادەت لەبەردایە
کەمێک لات کردۆتەوە
وەک شتێکی گرنگت بیرکەوتبێتەوە
یان بتەوێت نوقڵێک لە جانتاکەت دەربێنیت
یا خۆ تێبینییەک بە وێنەگرەکە بڵێیت
من چاکەت و پانتۆڵێکی شەکەریی
باش ئوتوو نەکراوم لەبەردایە
قژم بەلادا شانە کردووە و
ڕیشێکی تەنکم هێشتۆتەوە
قیت ڕاوەستاوم و
چاوم زەق کردۆتەوە و
سوور داگەڕاوم
لەوە دەچێ یان تام لێهاتبێ
یاخۆ نوکتەیەکم بیر کەوتبێتەوە و
لەوەدابم بدەمە پڕمەی پێکەنین
دوور... لە پشتمانەوە
سێ بەلەمەوانی تەنیا لە نێو زەریادا دیارن
کڵاوەکانیان ڕاوەشاندووە و
پێدەچێ... خواحافیزیی بکەن لە کەسێک لەمبەرەوە،
یان سڵاو بۆ وێنەگرەکە بنێرن
بایەک لە وێنەکەدا هەڵیکردووە
تنۆکێک ئاو دەتکێتە سەر پێڵاوە ڕەشەکەت
خاڵخاڵۆکەیەک لە سەر پەنجەی شایەتمانم دەنیشێتەوە
دەنگی فڕینی ناکاوی کڵاوکوڕەیەک... هەورێک
ڕادەچڵەکێنێ
کە بەسەر دەوەنێکەوە خەوی لێکەوتووە
نمەنمە دەنۆڕین
وێنەگرەکە دەڵێ ئامادە و
ئێمە لەنێو برووسکە و شەستەبارانێکی ناکاودا
ون دەبین!
تۆ لە وێنەکەدا جلکێکی سادەت لەبەردایە
کەمێک لات کردۆتەوە
وەک شتێکی گرنگت بیرکەوتبێتەوە
یان بتەوێت نوقڵێک لە جانتاکەت دەربێنیت
یا خۆ تێبینییەک بە وێنەگرەکە بڵێیت
من چاکەت و پانتۆڵێکی شەکەریی
باش ئوتوو نەکراوم لەبەردایە
قژم بەلادا شانە کردووە و
ڕیشێکی تەنکم هێشتۆتەوە
قیت ڕاوەستاوم و
چاوم زەق کردۆتەوە و
سوور داگەڕاوم
لەوە دەچێ یان تام لێهاتبێ
یاخۆ نوکتەیەکم بیر کەوتبێتەوە و
لەوەدابم بدەمە پڕمەی پێکەنین
دوور... لە پشتمانەوە
سێ بەلەمەوانی تەنیا لە نێو زەریادا دیارن
کڵاوەکانیان ڕاوەشاندووە و
پێدەچێ... خواحافیزیی بکەن لە کەسێک لەمبەرەوە،
یان سڵاو بۆ وێنەگرەکە بنێرن
بایەک لە وێنەکەدا هەڵیکردووە
تنۆکێک ئاو دەتکێتە سەر پێڵاوە ڕەشەکەت
خاڵخاڵۆکەیەک لە سەر پەنجەی شایەتمانم دەنیشێتەوە
دەنگی فڕینی ناکاوی کڵاوکوڕەیەک... هەورێک
ڕادەچڵەکێنێ
کە بەسەر دەوەنێکەوە خەوی لێکەوتووە
نمەنمە دەنۆڕین
وێنەگرەکە دەڵێ ئامادە و
ئێمە لەنێو برووسکە و شەستەبارانێکی ناکاودا
ون دەبین!
من لە شارێکی
زۆر دوورم
بە جانتایەکەوە هەمیشە ئامادە بۆ سەفەر
بە جووتێک پێڵاوەوە لە ئاسن
بە ئەلبوومێک وێنەوە
هەندێکی ڕووناک بەو کەسانەی
کە خۆشم دەوێن و
زۆریشی تاریک بەو کەسانەی کە کوتووپڕ
دزەیان کردۆتە ناومەوە
من لە شارێکی زۆر دوورم
لە ژێر گوێسەوانەیەکدام
ئاشنا بە خوڕەی نیشتنەوەی
کۆتر
بە نمەی ڕووناکی باران
من لەبەر پەنجەرەیەکدا دادەنیشم و
دەنووسم
جیرانی باغچە
کە هامشۆی هەیە لەگەڵ گیای تەڕ
نامە گۆڕینەوەی هەیە لەگەڵ بانیژە
من هەناسەیەک هەڵدەمژم
پڕە لە بۆنی ڕەیحانی تەنیایی
پڕە لە خایلەی هەنارەمێخۆشەی شیعر
بە جانتایەکەوە هەمیشە ئامادە بۆ سەفەر
بە جووتێک پێڵاوەوە لە ئاسن
بە ئەلبوومێک وێنەوە
هەندێکی ڕووناک بەو کەسانەی
کە خۆشم دەوێن و
زۆریشی تاریک بەو کەسانەی کە کوتووپڕ
دزەیان کردۆتە ناومەوە
من لە شارێکی زۆر دوورم
لە ژێر گوێسەوانەیەکدام
ئاشنا بە خوڕەی نیشتنەوەی
کۆتر
بە نمەی ڕووناکی باران
من لەبەر پەنجەرەیەکدا دادەنیشم و
دەنووسم
جیرانی باغچە
کە هامشۆی هەیە لەگەڵ گیای تەڕ
نامە گۆڕینەوەی هەیە لەگەڵ بانیژە
من هەناسەیەک هەڵدەمژم
پڕە لە بۆنی ڕەیحانی تەنیایی
پڕە لە خایلەی هەنارەمێخۆشەی شیعر
من لە شارێکی
زۆر دوورم
شتێک لە مندا ڕەویوەتەوە
شتێک لە مندا نەماوە
شتێک لە مندا دوو لەت بووە
شتێک لە مندا درزی بردووە
شتێک لە مندا هاڕەی کردووە و
شکاوە!
شتێک لە مندا ڕەویوەتەوە
شتێک لە مندا نەماوە
شتێک لە مندا دوو لەت بووە
شتێک لە مندا درزی بردووە
شتێک لە مندا هاڕەی کردووە و
شکاوە!
لە وێنەکە
دەنۆڕمەوە
وێنەیەک گیراو لە شارێکی دوور
پڕ لە تەم و غەم و دوورایی
بە خۆم دەڵێم: خەریکە لەم شارە دوورەدا
دەبمە خاوەنی یادەوەری
دەبمە خاوەنی بەسەرهاتێک
کە جارێک لە جاران... لە ئێوارانی
چیمەنێکدا بیگێڕمەوە
خەریکە لەم شارە دوورەدا
دەبمە خاوەنی شتێک لە کەوتنی زۆر و هەستانەوەی کەم
دەبمە خاوەنی شتێک لە شکستی زۆر و بردنەوەی کەم
بەڵام هەر باشە
مرۆڤ زۆر کەم لە شارێکی دووردا
دەبێتە خاوەنی یادەوەریی
مرۆڤ لە شاری دووردا... زۆر کەم
دەیپەرژێ وێنەیەک بگرێ
پڕبێت لە دوورایی
زۆر کەم بۆی هەڵدەکەوێت
وێنەیەک بگرێ
سێ بەلەمەوانی تەنیای لە دوورەوە
تێدا دیاربن
کە کڵاوەکانیان بە نیشانەی سڵاو
یان خواحافیزیی ڕاوەشێنن!
وێنەیەک گیراو لە شارێکی دوور
پڕ لە تەم و غەم و دوورایی
بە خۆم دەڵێم: خەریکە لەم شارە دوورەدا
دەبمە خاوەنی یادەوەری
دەبمە خاوەنی بەسەرهاتێک
کە جارێک لە جاران... لە ئێوارانی
چیمەنێکدا بیگێڕمەوە
خەریکە لەم شارە دوورەدا
دەبمە خاوەنی شتێک لە کەوتنی زۆر و هەستانەوەی کەم
دەبمە خاوەنی شتێک لە شکستی زۆر و بردنەوەی کەم
بەڵام هەر باشە
مرۆڤ زۆر کەم لە شارێکی دووردا
دەبێتە خاوەنی یادەوەریی
مرۆڤ لە شاری دووردا... زۆر کەم
دەیپەرژێ وێنەیەک بگرێ
پڕبێت لە دوورایی
زۆر کەم بۆی هەڵدەکەوێت
وێنەیەک بگرێ
سێ بەلەمەوانی تەنیای لە دوورەوە
تێدا دیاربن
کە کڵاوەکانیان بە نیشانەی سڵاو
یان خواحافیزیی ڕاوەشێنن!
من لە شارێکی
زۆر دوورم
بەیانییەکی سارد
کە دڵ خەریکە دەیبەستێ
گالیسکەیەک... کە چوار ئاسکی غەمبار
ڕایدەکێشن
پیکابێک کە بە ئاونگ دەکەوێتە ئیش
قەتارێک کە خەیاڵ دەیئاژوێ
لەبەردەم دووکانەکەی باجی نیلۆفەردا
داتدەگرن!
بەیانییەکی سارد
کە دڵ خەریکە دەیبەستێ
گالیسکەیەک... کە چوار ئاسکی غەمبار
ڕایدەکێشن
پیکابێک کە بە ئاونگ دەکەوێتە ئیش
قەتارێک کە خەیاڵ دەیئاژوێ
لەبەردەم دووکانەکەی باجی نیلۆفەردا
داتدەگرن!
تەممووزی 2008
No comments:
Post a Comment